ئێم ئێس، یان چه‌ن سكلرۆزی (multiple sclerosis) نه‌خۆشییه‌كی سیستمی به‌رگرییه كه هێرش ده‌كرێته‌سه‌ر ئاكسۆنه میلینداره‌كانی مێشك و مۆخ و له‌ئاكامدا میلینه‌كان یان ئاكسۆنه‌كان توشی زیان ده‌بن. زۆربه‌ی كاته‌كان ئێم ئێس به ئارامی و له ماوه‌یه‌كی دوورودرێژدا (نزیكه‌ی 25 ساڵ) گه‌شه ئه‌كات و زۆرتر له‌ناو ژنانی ته‌مه‌ن 20 بۆ 40 دا ده‌بینرێت. هێما سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه بریتین له: ماندوویی، بێهێزی، هه‌ست به برژانه‌وه (حاڵه‌تی به‌ده‌رزی ئاژن ئاژن بوون)ی ئه‌ندامه‌كان، لێڵبو‌ونی بینایی و ئازار (ئه‌ندامی و ده‌ماری). به‌ڵام گه‌ر به‌وردی باسی بكه‌ین، ئێم ئێس له به‌شه جیاجیاكه‌نی جه‌سته‌دا ئه‌توانێت ئه‌م لێكه‌وتانه‌ی هه‌بێت: 1- كێشه‌ی جنسی (بۆ خانمان و پیاوان). 2- كێشه‌كانی میزه‌ڵان و ڕێخۆڵه: به‌زه‌حمه‌ت میزكردن، میزكردنی خۆنه‌ویست، پێویستی به میزكردنی خێراخێرا، قه‌بزی، خۆپیسكردن. 3- كێشه‌ی قسه‌كردن و قوتدان: زمانگرتن، بێ‌توانا بوون له قسه‌كردن، كێشه‌ی جوین و قوتدانی خواردن (dysphagia). 4- كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ڕاگرتنی باڵانس، بیركردنه‌وه‌و هه‌سته‌كان: له‌ده‌ستچوونی هه‌ستی بیستن، گرفت له ڕاگرتنی باڵانسی جه‌سته، سه‌رگێژخواردن، كێشه‌ی ده‌لیلهێناوه‌و لێكدانه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان، خه‌مۆكی، له‌ده‌ستچوونی زه‌ین. 5- كێشه‌كانی بینایی: ئازاری چاو، له‌ده‌ستچوونی بینایی (كه زۆرینه‌ی كات له‌یه‌ك چاوه‌وه ده‌ستپێده‌كات)، یه‌ك به دووان بینین، جوڵه‌ی خۆنه‌ویستی چاو، هه‌وكردنی ده‌ماره‌كانی چاو (Optic neuritis). 6- كێشه‌ی ماسولكه‌كان و جوڵه‌و سپاستیسیته (spasticity): هه‌ستی ناسروشتی له به‌شه جیاجیاكانی ماسولكه‌كان، بێتوانایی یان لاوازی له جوڵاندنی ده‌ست یان قاچ، لاوازی و بێتوانایی له‌ڕێگا ڕۆیشتن، بێتوانایی و لاوازی له ئه‌نجامی ئه‌ركه سه‌رنج و پێویسته‌كان، سستی له یه‌ك یان چه‌ن ئه‌ندامدا (هاوشێوه‌ی جه‌ڵته‌ی مێشك). 7- سڕبوون، هه‌ست به ده‌رزی ئاژن بوون: برژانه‌وه یان هه‌ست به خزینی شتێك له‌سه‌ر ده‌ست و قاچه‌كان، گیرانی پڕئازاری ماسولكه‌كان، ئازاری ده‌موچاو، لاوازبوونی ماسولكه‌كانی ده‌موچاو. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure