له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه برِی زیاتر له 16 تۆن پسكیتی كرێمداری (kyc mar) له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبرا. له راگه‌یه‌نراوێكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه كۆپیه‌كی بۆ خاك نێردراوه، به‌روار محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكان رایگه‌یاندووه: له‌لایه‌ن خاوه‌نی كۆمپانیای ژینا ئاگاداركراینه‌وه كه له كۆگاكانیدا له ناوچه‌ی هوانه برِێكی زۆر پسكیتی كرێمداری ماوه به‌سه‌رچوویان هه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له‌ناوببرێت. وتیشی: پسكیته‌كه زیاتر له 4 هه‌زار كارتۆن بووه‌و برِه‌كه‌ی 16 تۆن بووه‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی چاودێری و له‌ناوبردن له شوێنی تایبه‌ت له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبراون. سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆگاكان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سه‌ره‌رِای گه‌رِانی به‌رداوامی لیژنه‌كه، هه‌ندێك له خاوه‌نی كۆمپانیا‌و كۆگاكان له‌كاتی هه‌بوونی موادو خواردنی به‌سه‌رچوودا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه‌و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردن له‌ناوده‌برێن. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure