كۆمپانیای universal pictures له‌گفتوگۆدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی وێنه‌گرتنی فیلمێك له‌باره‌ی چیرۆكی په‌یوه‌ندی جۆن لینۆن دامه‌زرێنه‌ری گروپی موزیكی "بیتلزی" ناوازه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی هونه‌رمه‌ندو گۆرانبێژی یابانی یۆكۆ ئونۆ. فیلمه‌كه ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگ "جان میتراك والی" كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كات، كه پێشتر كاری ده‌رهێنانی بۆ چه‌ندین به‌رهه‌می وه‌ك یانه‌ی داڵاس بۆ كڕیاران Dallas Buyers Club هه‌روه‌ها درامای درۆی گه‌وره بچوك big little lies و ئامڕازی تیژ sharp objects كردووه، هه‌روه‌ها ئونۆ خۆی یه‌كێك ده‌بێت له به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمه‌كه كه هێشتا ناوی بۆ دیاری نه‌كراوه. سیناریۆی فیلمه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنی ماك كارتن ده‌نوسرێت كه چه‌ندین سیناریۆی ناوازه‌ی نووسیوه، له‌وانه به‌شێك له چیرۆكی زانای جیهانی ستیڤن هۆكینگ بیردۆزی هه‌موو شتێك هه‌روه‌ها bohemian rhapsody. به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه نایتن رۆس وتی: هه‌موومان ئاشقی بیتڵز بووین، ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ك خه‌ونێك وایه بۆ هه‌موومان. خاك -سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure