به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكا چاره‌سه‌رێكی نوێی دژه‌ڤایرۆسی بۆ نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزا په‌سه‌ند كرد. ئه‌م ده‌رمانه نوێیه كه ناوی Xofluzaیه، به‌شێوه‌ی حه‌ب به‌كارده‌هێنرێت. له‌وباره‌یه‌وه د.سكات گۆتلێب ده‌ڵێت: ئه‌مه یه‌كه‌م چاره‌سه‌ری دژه‌ڤایرۆسه به میكانیزمێكی نوێوه كه له ماوه‌ی نزیكه‌ی 20 ساڵی ڕابردوودا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانه‌وه په‌سه‌ند كرابێت. سه‌ره‌كیترین شتێك كه Xofluza له دژه‌ڤایرۆسه‌كانی تری ئه‌نفلۆنزا وه‌ك Tamiflu و Relenza جیاده‌كاته‌وه شێوازی به‌كارهێنانیه‌تی Xofluza چونكه تاكه دژه‌ڤایرۆسه كه ته‌نها یه‌ك ژه‌م به‌كارده‌هێنرێت. بۆ نموونه Tamiflu ده‌بێت بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژو هه‌ر ڕۆژێك دوو جار به‌كاربهێنرێت. به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌كان، ئه‌م ده‌رمانه له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌دا له‌چاو دژه‌ڤایرۆسه‌كانی تر خێراییه‌كی به‌رچاوی نییه. ده‌رمانه‌كه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا بۆ كه‌سانی ته‌مه‌نی سه‌روو دوازده ساڵ له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستده‌كه‌وێت. جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م ده‌رمانه ناتوانێت جێگه‌ی ڤاكسینه‌كانی ئه‌نفلۆنزا بگرێته‌وه كه ڕێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه توشی نه‌خۆشییه‌كه ببین. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure