لێكۆڵه‌ره‌وانی سویسرا رایانگه‌یاند كه چای ره‌ش واته چای ئاسایی رێگه‌یه‌كی باشه بۆ خۆپاراستن له جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌كره. زانایانی گروپی لێكۆڵینه‌وه‌ی data mining international توانیان دڵنیایی له‌سه‌ر توانای چای ره‌ش بده‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی جۆری دووی نه‌خۆشی شه‌كره، له‌پاش لێكۆڵینه‌وه له دانیشتوانی 50 وڵات كه تێیدا شێوازی ژیان و كه‌لتوری خواردن و توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره ده‌گرێته‌خۆ. به‌پێی لێكۆڵه‌ره‌وان چای سه‌وزو سپی توانای پاراستنی هه‌یه له نه‌خۆشی شه‌كره، به‌ڵام چای ره‌ش سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر هه‌ردووكیاندا. هه‌روه‌ها راپۆرتێكی گۆڤاری european journal of nurition یارمه‌تیده‌ره بۆ دابه‌زاندنی كێش چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ریخۆڵه‌كان هه‌یه‌و یارمه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌كتریایه‌ك ده‌دات ناهێلێت چه‌وری له له‌شدا كه‌ڵه‌كه ببێت. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure