هه‌موو ده‌زانین كه سترێس بۆ ته‌ندروستیمان مه‌ترسیداره، به‌ڵام به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له جورناڵی نۆرۆلۆجیدا بڵاوبووه‌ته‌وه، سترێس له‌وانه‌یه بۆ مێشكیش زیانی هه‌بێت. به‌پێی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له ناوه‌ڕاستی ژیانیاندان زۆرترین ئاستی كۆریتۆسڵیان هه‌یه، هاوكات قه‌باره‌ی مێشكیان بچوكتره‌و تواناكانی ناسینیان (كاگنتیڤ) كه‌متره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاستی هۆڕمۆنی كۆریتسۆلیان كه‌متره، توێژینه‌وه‌كه هۆكاری ئه‌م خاڵه بۆ سترێس ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. هۆڕمۆنی كۆریتسۆل له چه‌ند ئه‌ركی ئاسایی جه‌سته‌ی ئێمه‌دا كاریگه‌ری هه‌یه، له‌وانه مێتابۆلیسم و پێكهاتنی یاده‌وه‌ری. ئاستی ئه‌م هۆڕمۆنه به‌هۆی سترێسه‌وه زیاد ده‌كات. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 2200 كه‌س كرا كه مامناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 48 ساڵ بوو. له سه‌ره‌تای توێژینه‌وه‌كه‌دا تواناكانی بیرگه‌و بیركردنه‌وه‌ی به‌شداربووانیان پێوا، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی كۆریتسۆل و قه‌باره‌ی مێشكیان به یارمه‌تی ئێم.ئار.ئای پێوا. هه‌شت ساڵ دواتریش هه‌مان كاریان كرده‌وه. له‌ئه‌نجامدا توێژه‌ران به‌وه گه‌یشتن كه له‌نێوان ئاستی به‌رزی كۆریتسۆل و قه‌باره‌ی مێشك و یاده‌وه‌ریدا په‌یوه‌ندییه‌ك بوونی هه‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure