جیم بارسنز له سه‌ره‌وه‌ی لیستی گۆڤاری فۆربسدایه بۆ ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی به‌رزترین داهاتیان به‌ده‌ستهێناوه له ساڵی 2018. جیم بارسنز كه رۆڵی شیڵدۆن كوپه‌ری بینی له درامای "بیردۆزی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه"، به‌رزترین داهاتی هه‌بووه بۆ رۆڵی له درامای ته‌له‌فزیۆنیدا به‌بڕی 26.5 ملیۆن دۆلار. ریزبه‌ندی دووه‌م له لیسته‌كه‌دا جۆنی كالیگیه كه بڕی 25 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێناوه بۆ رۆڵبینینی له فیلمێكدا. دووباره ئه‌كته‌رانی درامای "بیردۆزی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه" ریزبه‌ندی سێهه‌میان داگیركردووه، ئه‌وانیش هه‌ردوو ئه‌كته‌ر سایمۆن هیڵبێرگ و كۆناڵ نایار كه هه‌ردووكیان بڕی داهاتیان 23.5 ملیۆن دۆلاره. درامای "بیردۆزی ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه" درامایه‌كی كۆمیدیه سیناریۆی چاك لۆری و بیل برادیه، له سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2007ه‌وه ده‌ست به په‌خشكردنی كراوه‌و له به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای سی بی ئێس ی ئه‌مریكیه. دراماكه باس له دوو هاوڕێ ده‌كات پێكه‌وه كارده‌كه‌ن و پێكه‌وه‌ش ده‌ژین و ترسیان له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا هه‌یه. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure