30/10/2018 02:57 PM

کۆمەڵە چیرۆکێک بە هەورامی

 

کتێبی « رازی هۆرامی» نوێترین کتێبی ئەردەڵان عەبدوڵلایە، کە بە شێوەزاری هەورامی نووسراوەو بەمزوانە بڵاودەکرێتەوە.
لەمبارەیەوە نووسەر بە کوردستانی نوێی وت: ئەم کتێبە بریتییە لە حەوت کورتە چیرۆک، کە بە شێوە زاری هەورامی نووسیومن. ئەمەش یەکەمجارە کە بەشێوەی هۆرامی کورتە چیرۆک چاپبکرێت، بۆ خۆشم ئەمە یەکەمین جارمە کە بە شێوەی هۆرامی کتێب بڵاوبکەمەوە، چونکە زۆربەی کتێبەکانم هەر بە شیوە زاری سۆرانی نووسیووە. وتیشی: ئەم کۆمەڵە چیرۆکانە بەشێوەیەکی فەنتازی و ئەدەبی نووسراون و گوزارشت لە کۆمەڵێک رووداوو کەسایەتی جۆراجۆر دەکەن.شایانی باسە ئەمە 18 مین کتێبی نووسەرە.
خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved