به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان و نه‌بوونی مۆڵه‌ت، خوارده‌مه‌نی (ئه‌دیس بی هاوس) له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری سلێمانی داخراو ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بكات. گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی چاودێری ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه ئاگاداركرایه‌نه‌وه كه له‌میانی سه‌ردانیان بۆ ئه‌و خوارده‌مه‌نییه، ده‌ركه‌وتووه مۆڵه‌تی ته‌ندروستی نییه‌و بڕێك گۆشتی بۆگه‌ن و خراپبووش له‌ناو به‌ڕاده‌كه‌یدا بووه‌و په‌یڕه‌وه‌ی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی نه‌كردووه‌و كرێكاره‌كانیشی مۆڵه‌تی كاركردنیان نه‌بووه، به‌و هۆكارانه لیژنه‌ی 1ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ستا به داخستنی ئه‌و خورده‌مه‌نییه كه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیارییه نزیك ته‌لاری هونه‌ر. وتیشی: داخستنه‌كه بۆ ماوه‌ی 7 رۆژه‌و ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌واوی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه رێگه‌ی پێ‌نادرێت كاربكات و روبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێته‌وه. سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان داواشی له هاووڵاتیان كرد له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستیان له‌كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌كی ته‌ندروستی له‌هه‌ر دوكان و ماركێت و خواردنگه‌یه‌ك، ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری پێویست بگرینه‌به‌ر. خاك - قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure