سایتی دۆیچه‌ڤیللـه‌ی ئه‌ڵمانی به پشتبه‌ستن به ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌ی تاگس شا‌و، ڕۆژی 30ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 بارگاوی به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمه فیدراڵیه‌كانی ئه‌ڵمانیا، ئاشكرایكرد نیوه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سوری و عیراقی و ئه‌فغانیانه‌ی كه وڵاته‌كه‌یان به قه‌یرانی جه‌نگ و توندوتیژی و تۆقاندندا تێپه‌ڕبوه، له‌كاتی هاتنیاندا بۆ ئه‌ڵمانیاو به‌هۆی قه‌یرانی جه‌نگ و ئه‌زموون و ناڕه‌حه‌تی رێگا‌و چه‌رمه‌سه‌ریه‌كانیه‌وه به‌ر له گه‌شتنیان بۆ ئه‌ڵمانیا له‌باری ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه توشی زیان و شۆك بوون! له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، زیاتر له 600 هه‌زار كه‌س له‌كۆی یه‌ك ملیۆن و نیو كه له 2015وه ڕوویانكردووه‌ته ئه‌ڵمانیا توشی شۆك بوون و به‌پێی توێژینه‌وه‌كه 58%ی ئه‌وانه چه‌ندینجار توشی باری ده‌روونی بوون، له‌و ڕاپرسی و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌شدا كه بڵاوكرایه‌وه‌و به‌پێی داتاكانی كۆمپانیای بیمه‌ی ته‌ندروستی ناسراو به 75%ئه‌و كه‌سانه‌ی توسی شۆك بوون ڕایانگه‌یاندووه، هۆكاره‌كه‌ی توشی توندوتیژی بوون. به‌پێی هه‌مان توێژینه‌وه، رۆژانی جه‌نگی ناوخۆش 60%ی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه هۆكارێكی تری تێكچوونی باری ناجێگیری ده‌روونی بووه‌و 40%ی ئه‌و هۆكارانه‌ی تریش كه بۆته هۆی دروستبوونی ئه‌و حاله‌ته وه‌ك رایانگه‌یاندووه په‌لاماری چه‌كداری ڕاسته‌وخۆ بووه له‌لایه‌ن چه‌كدارانه‌وه‌و سێیه‌كی ئه‌وانه‌ش كه توشی باری ده‌روونی بوون ئه‌وانه بوون كه توشی ڕفاندن و كوشتنی كه‌سه نزیكه‌كانیان بووه‌و 20%ی ئه‌وانه‌ش هۆكاره‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دان بووه. هه‌ر به‌پێی توێژینه‌وه‌كه 16%ی سه‌رژمێریه‌كه‌ی گرتویه‌تیه‌وه شاهێدی ئه‌و كوشتار‌و ده‌ستدرێژیه سێكسیانه بوون، واته 6%ی زیاتر قوربانی ئه‌و ده‌سدرێژیه سێكسیانه بوون. لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریشیخستووه، توندوتیژیه‌كان كاریگه‌ری مه‌ترسیداریان هه‌بووه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌وانه‌ی زیانیان پێگه‌یشتووه‌و زیانه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كانیان له‌و په‌نابه‌رانه زیاتر بووه كه له‌كاتی قه‌یرانه‌كاندا توشی حاڵه‌تی له‌وجۆره نه‌بونه‌ته‌وه. خاك - شیهاب عوسمان/ ئه‌ڵمانیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure