بۆ باشتربوونی باری ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری ئه‌ژنۆیان هه‌یه، د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕی ئازاری جومگه‌و فه‌قه‌رات له‌ڕێگه‌ی سایتی خاكه‌وه باشترین ڕێنماییه‌كان به هاووڵاتیان ده‌دات: 1- نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌ژنۆت له 90 پله زیاتر بنوشتێنیته‌وه. 2- هه‌وڵبده بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر پلیكانه‌دا سه‌رنه‌كه‌ویت و دانه‌به‌زیت. 3- پێڵاوه‌كانت با گونجاو بێت و ته‌ندروست بێت. 4- جه‌وه‌نه‌ی گه‌رم به‌كاربهێنه بۆسه‌ر ئه‌ژنۆكانت به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام (له‌ژێر چاودێری پزیشكدا). 5- جه‌وه‌نه‌ی سارد به‌كاربهێنه له‌كاتی ئازاری له‌ناكاوی ئه‌ژنۆكانت به‌هۆی پێكانه‌وه. 6- پێویسته ئاگاداری كێشت بیت و ده‌بێت كێشت گونجاو بێت له‌به‌ر ئه‌ژنۆكانت. 7- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پاسكیل سواری بكه‌یت ئه‌گه‌ر جوڵاو بێت یاخود وه‌ستاو له‌كاتی بوونی ئازار یان هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تری ئه‌ژنۆكانت. 8- پێویسته كاتی نوێژكردن دابنیشیت له‌سه‌ر كورسییه‌ك و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت سوجده به‌ریت تا ئه‌ژنۆكانت نه‌نوشتێنیته‌وه. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure