له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا، توێژه‌ران ته‌نۆلكه‌ی مایكرۆپلاستیكییان له پاشه‌ڕۆی مرۆڤدا دۆزییه‌وه كه هێمایه‌كی نیگه‌رانكه‌ره بۆ بوونی پلاستیك له زنجیره‌ی خۆراكدا. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه به‌شداربووانی له هه‌شت وڵاتی ئه‌وروپی و هه‌روه‌ها وڵاتی ڕوسیا‌و ژاپۆنه‌وه وه‌رگیرابوون، پاش ئه‌نجامی پشكنین له پیسایی به‌شداربوواندا ته‌نۆلكه‌ی مایكرۆپلاستیكی دۆزرایه‌وه. له توێژینه‌وه‌كه‌دا بۆ 10 جۆری جیاواز مادده‌ی پلاستیكی گه‌ڕان كه 9 دانه‌یان له پاشه‌ڕۆی مرۆڤدا بینران. له‌وانه پۆلیپرۆپالین، پۆلیئێتیلین و تێرێفسالات باوترینیان بوون. به‌پێی دۆزینه‌وه‌كان، توێژه‌ران پێیانوایه كه له‌وانه‌یه ورده‌ی پلاستیك له كۆئه‌ندامی هه‌رسكردنی مرۆڤدا به‌ربڵاو بێت. فیلیپ شوابل به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه‌و مامۆستا له زانكۆی پزیشكی ڤیه‌نا ده‌ڵێت: ئه‌مه یه‌كه‌م توێژینه‌وه‌یه له جۆری خۆیدا شتێك پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆر گومانمان له‌سه‌ری هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌نجام مادده پلاستیكییه‌كان گه‌یشتنه ناو ڕیخۆڵه‌كانی ئێمه. ئه‌مه نیگه‌رانییه‌كی جدییه بۆ ئێمه‌و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌یان هه‌یه. پێده‌چێت زیاتر 50%ی خه‌ڵكی جیهان له‌ناو پیساییه‌كه‌یاندا مادده‌ی پلاستیكی هه‌بێت، به‌ڵام توێژه‌ران پێیانوایه پێویسته پێش ئاكامگیری، توێژینه‌وه‌ی به‌رفراوانتر ئه‌نجامبدرێت. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure