سیر ده‌توانێت بۆ به‌ره‌نگاری سه‌رمابوون به‌كاربێت یان په‌ستانی خوێن و ئاستی كۆلێسترۆڵ دابه‌زێنێت، هه‌روه‌ها بۆ مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی له‌بیرچوونه‌وه‌ش به‌سووده. سیر پێكهاته‌ی سولفۆری تێدایه كه له هه‌ندێك توێژینه‌وه‌دا بۆ هێواشكردنه‌وه یان وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان سوودی هه‌بووه، هه‌روه‌ها سیر وه‌ك یارمه‌تیده‌رێك بۆ دروستبوونی مووی پته‌و و درێژ به‌كارهاتووه. به‌ڵام ئایا به‌ڕاستی ئه‌وكاره ده‌كات؟ وه‌ڵامه‌كه به‌گشتی بهڵێیهو لێره‌دا هۆكاره‌كانی ئاشكرا ده‌كه‌ین: * هه‌ندێك له مادده كانزاییه‌كانی سیر ده‌توانن بۆ موو باش بن. سیری كاڵ به مادده كانزایی و ڤیتامینه‌كان ده‌وڵه‌مه‌نده وه‌ك ڤیتامین B6 و Cمه‌نگه‌نیزو سێلێنیۆم، كه هه‌رموویان بۆ ته‌ندروستی قژ به‌سوودن. * تایبه‌تمه‌ندی دژه‌میكرۆب، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ده‌بێته هۆی كوشتنی به‌كتریاو میكرۆبه‌كان. * به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له 2016 دا ده‌ركه‌وتووه كه سیر كێراتینۆسایت له مه‌ترسی ڕووناكی سه‌رو بنه‌وشه ده‌پارێزێت. كێراتینۆسایت ئه‌و خانانه‌ی پێستن كه كراتین به‌رهه‌مده‌هێنن. ئه‌م خانانه له چینی ده‌ره‌وه‌ی پێستدان، له‌وانه پێستی سه‌رو پیوازهكانی موو. خاك – ئا/ سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure