31/10/2018 03:42 PM

شکستی ئیسلامی سیاسی و گۆڕان لە میتۆدی ئیسلامگەرادا

 

ناوی کتێب: شکستی ئیسلامی سیاسی و گۆڕان لە میتۆدی ئیسلامگەرادا
نووسینی: ئۆلیڤەر ڕوا
وەرگێڕانی: سیار خورماڵی
(چاپی یەکەم 2018)
قەبارە: 211 لاپەڕە
لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە


زۆربەی بیرمەندان لەسەر ئەوە کۆکن کە هەژموونی ئیسلامیزم لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە دەردەکەوێت. هەڵبەتە ئەمەش دەرئەنجامی کۆمەڵێک بارودۆخی بابەتییە جیهانە، بەتایبەت ناوچەی جێی نفوزی ئایینی ئیسلام، کە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامییە، یان ئەوەی پێی دەگوترێت جیهانی سێ. زۆرێک لە بۆچوونەکان لەو باوەڕەدان کە هەر لە بنەڕەتەوە هێزە سیاسییە ئایینییەکانی ناو ئیسلام، لەلایەن وڵاتانی سەرمایەداریی خۆرئاواوە دروست کراون بە مەبەستی بەکارهێنانیان لە ڕووی هەژموونی یەکێتیی سۆڤیەتدا لە سەدەی بیستەمدا.
بەڵام دواتر ئەم هێزانە بە ئامانجی دیکە خۆیان ڕێکخستەوە و کاریان کرد. ئەم کتێبە بەشێکی سەرەکیی تەرخانکراوە بۆ هەژموونی ئیسلامی سیاسی لە پاش ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبی و شۆڕشی وڵاتانی عەرەب، کە جارێکی دیکە مشتومڕی دەربارەی پرسی ئیسلامی سیاسی زیندوو کردەوە. کتێبەکە لەلایەن یەکێک لە نووسەرە هەرە دیارەکانی بواری ئیسلامی سیاسییەوە نووسراوە، کە ئەویش نووسەری فەڕەنسی ئۆلیڤەر ڕوایە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved