31/10/2018 04:18 PM

تابۆیەكی سەردەمی ئاشوری خرایە مەزادەوە

 

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، پارچە ئاسەوارێكی دەگمەن بەبڕی 10 ملێۆن دۆلار خرایە مەزادەوە كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوەبۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوپێش.
ئەم تابلۆ هونەرییە دەگمەنە هاوشێوەی نییە، تەمەنی بۆ 3 هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە، باشترین تابلۆی هونەری سەردەمی ئاشورییە بخرێتە مەزادەوە لەمەزادی كریستیز، وا بڕیارە بە 10 ملیۆن دۆلار بخەمڵێنرێت،  ئەم پەیكەری خواوەندە لەساڵی 1845 لەكۆشكی باكوری خۆرئاوای نەمرود لەلایەن بریتانیەكەوە  دۆزراوەتەوە، لەساڵی 1859 فرۆشرا بە قوتابخانەیەكی ئایینی لەئەمریكا بەبڕی 75 دۆلار، لەپێناو ئاماژەدان بەئیمپراتۆریەتی ئاشووری كە لەتەوراتدا ئاماژەی پێكراوە، لەو كاتەوە تاكو ئێستا  لەكتێبخانەیەك شاردرابۆوە.
 لەساڵی 2017 بۆ جارێكی تر دۆزرایەوە كە وەك تابلۆیەكی هونەری بخرێتە مەزادەوە، لەم سەردو بەندەدا وەزارەتی رۆشنبریی عێراقی داوای گەراندنەوەی ئەو پارچەیە دەكات بۆ عێراق، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری هیچ بنمایەكی یاسایی نییە بۆ گەراندنەوەی ئەو پارچەیە بۆ عێراق لەئێستادا.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved