مه‌راسیمی ناساندن و واژۆكردنی چاپی سێیه‌می په‌ڕتوكی بیره‌وه‌ری رۆژنامه‌نووسی مام جه‌لال چه‌پكه‌گوڵم پێ جوانتره به‌ڕێوه‌چوو. ئێواره‌ی ڕۆژی 31-10-2018 له كافێی ئه‌منه‌سوره‌كه‌ی شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوان، مه‌راسیمی ناساندن و واژوكردنی په‌رتوكی بیره‌وه‌ری رۆژنامه‌نووسی مام جه‌لال چه‌پكه‌گوڵم پێ جوانتره به‌ڕێوه‌چوو، كه دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال. كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له مه‌راسیمه‌كه‌دا وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وتی: من ئێستا هه‌ستده‌كه‌م هاوكارمان (كاك هاوار) كه له‌گه‌ڵ جه‌نابی مام دانیشتووه، مام وه‌ك سه‌ركرده وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و پێشمه‌رگه‌و فیمینزم، كه‌سێك كه ناونرا زامنی ئارامی بۆ عیراق، كارێكی ئاسانی نه‌كردووه، بۆیه ئه‌م كتێبه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستماندایه، ڕاسته كۆمه‌ڵێك پێشبینی له ساڵی (1998)دا تۆماركراوه، كه ئێستا ئه‌وانی كه جه‌نابی مام چی وتووه، ئه‌مرۆ وه‌ك تیۆر جێبه‌جێكراوه، ئه‌و پرسیارانه‌ی كه هاوار له مامی كردووه، ئه‌مرۆ ئه‌و پرسیارانه‌ن كه خۆمان له خۆمانی ده‌كه‌ینه‌وه جارێكی‌تر، ئه‌م كتێبه یه‌كێكه له‌و دیدارانه‌ی پێشبینه‌یه‌كی سیاسی قوڵی تێدایه، ئه‌م كتێبه (20) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م دیداره‌دا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام گه‌ر له ناوه‌ڕۆكی وردببینه‌وه، ده‌توانین وه‌ك كتیبَبێكی فیكری بیخه‌مڵێنین. پاشان هاوار مسته‌فاخان كه دیداره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه له وته‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به كتێبه‌كه‌ی كرد‌و وتی: له پێشه‌كی چاپی یه‌كه‌می كتیبَبه‌كه‌دا ئاماژه‌م به بارودۆخی دیاره‌كه كردووه كه ئه‌وكاته له (خاك tv) كارم ده‌كرد، ده‌رفه‌ته‌كه‌ش له‌وێوه دروستبوو، دیداره‌كه له یادی (100) ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی بوو، به‌رنامه‌یه‌كم دانا كه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه باسی رۆژنامه‌نووسی شاخ و سه‌رده‌مه‌كانی پێشتر بكه‌م، له ده‌می خۆیانه‌وه وه‌ریبگرم و دواتر له پرۆژه‌یه‌كدا چاپی بكه‌م، ئه‌وه بوو بڕیارمدا له جه‌نابی مام جه‌لاله‌وه ده‌ستپێبكه‌م، ئه‌وه‌بوو داوام له خاتوو هێرۆ كرد كه ئه‌و دیداره‌م بۆ ڕێكبخات، خۆشبه‌ختانه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا دیداره‌كه‌ی بۆ ڕێكخستم، دواتر جه‌نابی مام به ڕووخۆشی و گه‌رمی پیشوازی لێكردین و دیداره‌كه‌مان سازكرد، كه ئێستا سێیه‌مین جاره چاپ ده‌كرێته‌وه. كتێبی بیره‌وه‌ری رۆژنامه‌نووسی مام جه‌لال چه‌پكه‌گوڵم پێ جوانتره له تاقه گوڵ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیه‌و له ساڵی (1998) سازدراوه‌و تیایدا باس له رۆژنامه‌نووسی نهێنیه‌وه بۆ رۆژنامه‌نووسی و ئه‌لشه‌راره‌و ڕێبازی نوێ و ئێستا‌و ئه‌وسای رۆژنامه‌نووسی ده‌كات. وێنه‌ى مه‌راسیمی ناساندن و واژۆكردنی په‌رتوكی بیره‌وه‌ری رۆژنامه‌نووسی مام جه‌لال چه‌پكه‌گوڵم پێ جوانتره... خاك - گۆران قادر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure