1/11/2018 09:24 AM

دەرەنجامەكانی دیاریكردنی توانستی زمان رادەگەیەنرێت

دوای ئەوەی تێستی دیاریكردنی ئاستەكانی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بۆ كاندیدانی ماستەرو دكتۆراو خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی بەڕێوەچوو، لە ئێستادا وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستى بە هاریكاری ڕێكخراوی ئیمیدیست و سێنتەرەكانی زمان لە زانكۆكان سەرقاڵی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان و ڕێكخستنی كۆرسەكانن لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

لەوبارەیەوە عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتەكەمان چەند كۆبونەوەیەكی هاوبەشی لەگەڵ ستافی سێنتەرەكانی زمان و ڕێكخراوی ئیمیدیست ئەنجامداوەو تەواوی ئامادەكارییەكان كاری لەسەر كراوە بۆ ئەوەی ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان و رێكخستنی كۆرسەكان لەكاتی دیاریكراودا بەڕێوەبچێت.

وتیشی: بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی یەكەمی مانگی نۆڤێمبەر دەرەنجامەكانی دیاریكردنی ئاستەكان بۆ كاندیدانی ماستەرو دكتۆراو خوازیارانی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی ڕابگەیەنرێت، لەهەمانكاتیشدا لە سەرەتای مانگی دێسێمبەر كۆرسەكانی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.


خاك - راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved