لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ئاگاداری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی له هه‌بوونی جۆره هه‌نگوینێك ده‌كاته‌وه كه نازانرێت له چی دروستكراوه‌و زیانی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه. ده‌روێش فه‌ره‌ج ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كانی ناو بازاڕ جۆره هه‌نگوینێك ده‌فرۆشرێت كه به شێوه‌ی قاچاغ هاورده‌كراوه‌و نازانرێت له چی دروستكراوه. هه‌روه‌ها وتی: ئه‌و پێكهاته‌ی هه‌نگوینی ساخی لێ‌دروست بووه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر عه‌مبار بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانكاریيه‌كی به‌سه‌ردا بێت یان تێكبچێت، یان له‌كاتی خواردنیدا مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستبكات. وتیشی: به‌هه‌مانشێوه ئه‌و هه‌نگوینه‌ی كه ساغ نه‌بێت و شه‌كرێكی زۆر له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌بێت توانای تێكچوونی كه‌مه له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆی شه‌كر مادده‌یه‌كی پاراستنه. روونیكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگوینه‌ی له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ده‌ستگێره‌كان ده‌یفرۆشن، كه ڕووده‌كات و پاش هه‌فته‌یه‌ك كه‌ڕوه‌كه ده‌بێته كرم و زیان بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات، نازانرێت له چ جۆره مادده‌یه‌ك دروستكراوه‌و له‌كاتی خواردنیدا پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكرێت بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر. ده‌روێش فه‌ره‌ج داوا له هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌كاتی كڕین و بازاڕكردنه‌كانتان دڵنیابببنه‌وه له سه‌لامه‌تی ئه‌و مادده خۆراكییانه‌ی ده‌یكرن و به‌كاریده‌هێنن، هه‌روه‌ها له هه‌بوونی ئه‌وجۆره هه‌نگوینه له‌ڕێی ژماره ته‌له‌فۆنی (07708677777) یان په‌یجی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure