له سلێمانی مه‌راسیمێك بۆ په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری رۆشنگه‌ری ره‌فیق حیلمی رێكده‌خرێت. بڕیار رۆژی یه‌كشه‌ممه 4-11-2018 سه‌عات 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆ، له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی له شه‌قامی سالم، په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری نووسه‌رو رۆشنگه‌ری ره‌فیق حیلمی لابدرێت. ره‌فیق حیلمی، له ساڵی 1898 له شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له كه‌ركوك و سلێمانی و ئاماده‌یی له به‌غدا ته‌واوكردووه، په‌یمانگای ئه‌ندازه‌ی له ئیسته‌نبوڵ ته‌واوكردووه، له ساڵی 1920 گه‌ڕاوه‌ته‌وه باشووری كوردستان، له ساڵی 1922 كاتێك شێخ مه‌حمودی حه‌فید بۆ دووه‌مجار حكومه‌تی راگه‌یاند ره‌فیق حیلمی كرده راوێژكاری رامیاری خۆی و له 4-8-1960 كۆچی دوایی كردووه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure