1/11/2018 03:05 PM

گەلاویژ وفاعلیە الابداع الادبی

 

هاوكات لە گەڵ ساڵیادی وێب سایتی galawezh.com، دا، كتێبێكی نوێ، دەربارەی بیۆگرافیاو ئەدەبیاتی گەلاوێژ بەزمانی عەرەبی بڵاودەبێتەوە.

"گەلاویژ وفاعلیە الابداع الادبی"، لەنووسینی ڕۆژنامەنووس ژینۆعەبدولڵایە، نوێترین كتێبە بەزمانی عەرەبی دەربارەی بیۆگرافیاو ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ. لە لێدوانێكدا ژینۆ عەبدولڵا بەڕێوبەری سایتی galawezh.com ئاماژەی بەوەدا، بەشێكی زۆر لە نووسەران و توێژەرانی عەرەب بە هۆی ئەو پەیوەندیەی لەگەڵ خاتوو گەلاوێژ هەیانە، بەردەوام پرسیارو داوایان دەكرد لە ڕێگای ئەو نامانەی بۆ ئەدرەسی وێب سایتی galawezh.com دەنارد، بەزمانی عەرەبی زانیاری بڵاوبكەینەوە دەربارەی بیلۆگرافیا و ئەدەبیاتی گەلاوێژ، هەربۆیە ئەم بەرهەمە زیاتر بۆ خوێنەرانی عەرەب ئامادەكراوە.

ئەم بەرهەمە چەند توێژینەوە یەكی ئەكادیمی و لێكۆڵینەوە و وتارێكی ئەدەبی تایبەت بە ئەدەبیاتی گەلاوێژی لە خۆ گرتووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دە كەوێتە بەردیدەی خوێنەران. شایەنی ئاماژە پێكردنە، خاتوو گەلاوێژ خاوەنی زیاتر لە 21 بەرهەمی ئەدەبیە لە بوارەكانی بیرەوەری و ڕۆمان و چیرۆك و نۆڤلێت و ئەدەبی منداڵان و وەڕگێڕان ........

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved