ناوی کتێب: چەپ و ئیسلام و تیرۆر نووسینی: کۆمەڵێک وەرگێڕ وەرگێڕانی: شوان ئەحمەد (چاپی یەکەم 2018) قەبارە: 318 لاپەڕە لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە ئەم کتێبە کۆکراوەی چەندین وتاری گرنگە دەربارەی دوو کایەی گرنگ؛ ئایین و فکری چەپ. بەڵام تاڕادەیەک ڕوانینەکان جیاوازن و هێڵێکی یەکگرتوو پەیڕەو نەکراوە، بۆ ئەوەی خوێنەر بەر هەموو جۆرە بیرکردنەوەکان بکەوێت لەسەر ئەو دوو چەمکە سەرەکییە. بە گشتی بابەتەکانی ئەم کتێبە خۆیان دەبیننەوە لە مشتومڕی نێوان چەپ و ڕاست، قەیرانی چەپ لە سەردەمی گڵۆبالیزمدا، هێڵە یەکتربڕ و تەریبەکانی نێوان ئیسلام و مارکسیزم، پەیوەندیی میشێل فوکۆ بە شۆڕشی ئێرانەوە، دەربارەی ئیسلامۆفۆبیا، پێغەمبەرە درۆزنەکان، کارڵ پۆپەر دژ بە مێژووگەرێتی، خوێندنەوەی کتێبی ڕەوشی کۆمۆنیزم، شۆڕشی ئۆکتۆبەری ساڵی 1917، ئەوروپا و قەیرانی پەنابەران، گفتوگۆ لەگەڵ سلاڤۆی ژیژەک، لەگەڵ چەندین بابەتی دیکە.
خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure