کەسانی ئاسایی ڕۆژانە 4 بۆ 8 جار دەچنە سەرئاو. لەو ژمارەیە زیاتر یان واتای ئەوەیە کە خواردنی ئاوەکی زۆرتان خواردووە یان کێشەیەکی تەندروستیتان هەیە. هۆکارەکانی زۆر میزكردن ئەم نەخۆشییە چەندین هۆکاری هەیە، یەکێک لەوانە دەکرێت خواردنەوەی زۆری شتی ئاوەکی و شلەمەنی بێت. ئەگەر لەگەڵ میزکردنەکەیش "تا"تان هەیە یان ئەوەیکە هەستتان کرد پێویستە بەپەلە بڕۆن بۆ سەرئاو یان ئازار و ناڕەحەتی لە زگتاندا هەبوو، لەوانەیە هۆکارەکەی هەوکردنی بۆریی میزکردن بێت. هەڵبەت لەوانەیە هۆکاریتر و بۆ وێنە شەکرەی جۆری یەک یان شەکرەری جۆری دووش لە ئارادا بێت. لە حەوتووەکانی سەرەتای دووگیانبوونەوەو میزکردن زۆر ڕوو لە زیاد بوون ئەکات. جگە لەمانە نەخۆشی پڕۆستات، دەرمانەکانی پەستانی خوێن، هەروەها جەڵتەی مێشک و نەخۆشییە دەمارییەکانیتریش دەتوانن ببنە هۆی فرەمیزی. چارەسەر چارەسەری فرەمیزی زیاتر دەگەرێتەوە بۆ سەر چارەسەر کردنی هۆکاری فرەمیزی. بۆ وێنە ئەگەر، شەکرە هۆکار بێت ڕاگرتنی شەکری خوێن چارەسەرە. ئەگەر کێشەکەش لە چالاکیی زۆری میزەڵانەوە سەرچاوە بگرێت، لە چارەسەری ڕەفتاری کەڵک وەردەگیرێت بۆ وێنە: 1. ڕاهێنانەوەی میزەڵدان: کەمکردنەوەی چوونە سەر ئاودەست بۆ ماوەی ١٢ هەفتە. 2. گۆڕان لە خۆراکەکاندا: لەوانەیە کافێین، ئەلکهول، خواردنە کەربۆنییەکان، بەرهەمەکانی تەماتە، چوکلێت و خواردنێک کە بەهاراتی زۆرە، ببنە هۆی فرەمیزی. 3. چاوەدێریی خواردنەوەکان 4. ڕاهێنانی کێگێل (Kegel exercising)
خاک. سەمەد کوردە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure