1/11/2018 05:31 PM

کاریگەریی سەیرکردنی شاشەکان لە سەر باری دەروونی مناڵان

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، کەسانی لاو کە ڕۆژانە حەوت کاتژمێر یان زیاتر سەیری شاشەکان دەکەن، ئەگەری تووشبوونیان بە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دوو بەرامبەر زیاد دەکات لە چاو ئەو کەسانەی وا لە ڕۆژێکدا یەک کاتژمێر سەیری شاشەکان دەکەن.

 

داتای ئەم توێژینەوەیە لە زیاتر لە 40 هەزار منداڵی تەمەنی 2 بۆ 17 ساڵان وەرگیراوە. بەپێی داتاکە نزیکەی 20 لەسەدی منداڵانی 14 بۆ 17 ساڵ ڕۆژانە زیاتر لە حەوت کاتژمێر سەیری شاشەکان دەکەن. ئەو کەسانەی کە ئەم بڕە زۆرەی کاتەکانییان بە سەیرکردنی شاشەکان تێپەڕ دەکەن جگە لە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ تووشی کێشەی‌تریش دەبن، بۆ وێنە کێشەی تەرکیزکردن، ناسەقامگیریی باری سۆزداری و هەروەها لە دۆزینەوەی هاوڕێشدا، کێشەیان بۆ دروست ئەبێت.

بەپێی توێژینەوەکە، ڕادەی کاریگەرییە نەرێنییەکای سەیر کردنی شاشەکان لەسەر ئەو گەورەساڵانەی کەوا ڕۆژانە چوار کاتژمێر سەیری شاشەکان دەکەن کەمترە، بەڵام لە بەرامبەردا ژمارەی کێشەی گەورەکان لە هی مناڵەکان زیاترە.

بەپێی توێژینەوەکان ئەو مناڵانەی کە زۆر سەیری شاشەکان دەکەن کەمتر خۆشحاڵن لە چاو ئەو منداڵانەی کەوا چالاکیی جەستەیی دەکەن یاکوو کتێب دەخوێننەوە یان بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاوڕێکانیان قسە ئەکەن.

خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved