1/11/2018 05:35 PM

سودةكانى خواردنە گیاییەکان بۆ تووشبووانی شەکرە

جارێکی تر سودةكانى خۆراکە گیاییەکان سەلماندرا لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوت ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە، بە نەخواردنی بەرهەمە ئاژەڵییەکان باشتر گلۆکۆز کۆنترۆڵ دەکەن و باری دەروونیی تووشبووانی ئەو نەخۆشییەش باشتر دەبێت.

نەخۆشیی شەکرە جگە لە کاریگەریی جەستەیی، کاریگەری دەروونیشی لەسەر نەخۆش دەبێت. ئەو کەسانەی کەوا نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەیە ، دوو بەرامبەر زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن. پێشتر کاریگەریی خواردنە گیاییەکان لەسەر کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکرەی خوێن دەرکەوتبوو، بەڵام ئێستا دەرکەوتووە کە ڕەنگە لە لایەنە دەروونییەکانی نەخۆشەکەشدا یارمەتیی نەخۆش بدات.

تاقیکردنەوەکان دەریدەخەن ئەو کەسانەی کە بەرنامەی خواردنەکەیان گیا-تەوەرە هەم لە باری دەروونییەوە  و هەم لە باری جەستەییەوە لەو کەسانە باشترن کە خۆراکی گۆشتی یان بەرهەمی ئاژەڵەکان دەخۆن. ئەو کەسانەی کە نیشانەکانی خەمۆکیشیان بووە بە خۆراکە گیاییەکان باشتر بوون.

بە تایبەت، ئازاری دەماریش کە ئەگەڕێتەوە بۆ شەکرەوە، لەناو ئەو کەسانەدا کە گیاخۆرن باشتر بووە. هەروەها ئاستی گلۆکۆزیش زۆر خێراتر دائەبەزێت کە هێمایەکە بۆ کۆنترۆڵی گلوکۆز.

بە هەمان شێوە، ئاستەکانی HbA1c – پێوەرێکی مامناوەندیی گلوکۆزی خوێن لە چەند مانگ یان چەند هەفتەی دواییدا- لەو کەسانەدا کە خواردنەکانیان زیاتر گیاییە، دائەبەزێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان، دابەزینی کێشی ئەو کەسانەی کەوا بەرهەمەکانی ئاژەڵەکان کەمتر دەخۆن بە دوو هێندە باشترە و ئاستی چەوریی خوێنیشیان زۆر خێراتر دادەبەزێت.

 

خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved