3/11/2018 10:04 AM

مەترسیی شێرپەنجە پەیوەندی هەیە بە باڵابەرزییەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، ئەگەر باڵاتان بەرزتر بێت مەترسیی توشبوونتان بە شێرپەنجە زیاترە.

بیرۆکەی ئەوەی کە لە نێوان مەترسیی توشبوون بە شێرپەنجە و باڵای مرۆڤدا پەیوەندی هەبێت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1950، لیۆنارد ناونی زیندەوەرناسی پەرەسەندن لە زانکۆی کالیفۆرنیا بڕیاری دا لەسەر ئەم بیرۆکەیە تویژینەوە بکات.

لە توێژینەوەکەدا شیکاری بۆ داتای چوار کۆمەڵە توێژینەوە کرا کە تایبەت بوو بە توێژینەوە لەسەر هەزاران کەس کە نەخۆشیی شێرپەنجەیان هەبوو. لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت کە هەر 10 سانتیمەتر باڵای بەرزتر 10 لە سەد مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە دەباتە سەر.

پەیوەندیی نێوان باڵا و مەترسیی شێرپەنجە دەکرێت لێکدانەوەیەکی سادەی بۆ بکرێت: کەسانی باڵابەرزتر خانەکانی جەستەیان زیاترن. ژمارەی خانەکان زیاتر بێت، ئەگەری بازادانی جەنەتیکیی کە ببێتە هۆی شێرپەنجە زیاتر دەبێت.

توێژینەوەکە لەسەر 23 جۆری شێرپەنجە لە ژنان و پیاواندا کرا، پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان باڵا و 14 جۆر لە شێرپەنجەکان هەبوو. بۆ هەندێک لە شێرپەنجەکانیش وەک پانکریاس، گەدە، دەم و  سوورێنچک هیچ پەیوەندییەک لە نێوان باڵا و ڕێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەدا بەدی نەکرا.



خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved