3/11/2018 10:15 AM

پزیشکەکان کەوچکێکیان لەناو سوورێنچکی کەسێکدا دەرهێنایەوە

پیاوێکی چینی یەک ساڵ لەمەوبەر کەوچکێکی ستیل لەناو سوورێنچكیدا گیری کردبوو کە پزیشکان توانییان دەریبهێنن.

پیاوەکە کە ناوی ژانگە ساڵی 2017 وەک کارێکی بوێرانە، کەوچکەکەی قووت دا، و لە بۆریی نێوان دەم و گەدەیدا گیری کرد. ساڵێک بەسەر ئەوەدا تێپەڕی بەڵام کێشەی پیاوەکە ئەوەندە جیددی نەبوو کە چاودێریی پزیشکی پێویست بێت، بەڵام هەفتەی پێشوو تووشی ژانێک لە سنگیدا بوو و هەناسەکێشانیش بۆی ئەستەم بوو.

سێ پزیشک نەشتەرگەریی دەرهێنانەکەیان بۆ کرد کە دوو کاتژمێری خایاند.

زۆر کەس وەک کارێکی بوێرانە شتی سەیر قووت دەدەن یان نەخوازراو شتی وا ڕوو دەدات بۆیان. پێشتریش ساڵی 2016 پیاوێک 42 چەقۆی قووت دابوو کە هەندێکیان کراوە بوون و هەندێکیان داخراو بوون، دوای دوو مانگ پیاوەکە وتی کە ئەو تامی چەقۆکانی پێ خۆش بووە!



خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved