4/11/2018 02:01 PM

هونەرێکی جیاواز


کاتەلیست پێشانگایەکی هونەری هونەرمەند (هەڵگورد ئەحمەد)ە لەگەری ئێستای کارگەی جگەرەی سلێمانی نمایشکرا، کەیەکێکە لە کارە هونەریە جیاوازەکان.
ئەم پێشانگایە پێکهاتووە لە چەندکارێکی پڕتەکنیکی هونەری و یەکێک لە کارەسەرەکیەکان لەم پێشانگایەدا بریتییە لە(شوناس) لەڕێگەی ئەم زاراوەیەوە پرسیارگەلێکی ئاڵۆز دەوروژێنێت لە فۆڕمێکی هونەری هاوچەرخدا.
شوناس لێرەدا واتا کەسێک بەدەر لەویستی خۆی شوناسی خۆی لەدەست دەدات ودوردەخرێتەوە بەمەش کێشەی سایکۆلۆجی و فیزیکی بۆدروستدەبێت و لەم کارەهونەریەدا هەڵگورد ئەحمەد جارێکی دیکە بیری بینەری دەهێنێتەوە،جگەلەوەش نەخشەو هەڵکەوتەی خاکی عێراق و بەپیتی و پڕسامانەکەی چەندین جەنگ و نەهامەتی و کارەساتەکانی لەم کارەدا بونی هەیە.

هونەرمەند هەڵگورد ئەحمەد سەبارەت بەم کارە بەخاکی وت:ئامانج لەم کارە هونەرییە جوڵاندنی بیروخەبەرکردنەوەی خەڵکە بەدوو ئاڕاستەی سەرەکیدا یەکەمیان ئەوەیە کەنەوت چۆن گاریگەری لەسەر خەڵک هەیە لە عێراقدا ، دووەمیان شوناسە لە بەینی کوردو عێراقدا 
ئاماژەی بەوەشدا لەم کارەدا سودی لە بەشێکی ڕیسایکلینی ناو کارەی جگەرەی سلێمانی بینیوە و دیوێکی دیکەی ئەو شوێنەوارەی کەبڕیارە بکرێتە ناوەندێکی کلتوری، بەشێوازێکی هونەری پیشانداوە.
ئەم کارە هونەریە  تابەرواری ١٣/١٢/٢٠١٨ بەردەوام دەبێت
خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved