4/11/2018 05:46 PM

ئەو منداڵانەی باوکیان بەتەمەنترە مەترسیی نەخۆشییان زیاترە

زۆربەی کاتەکان خانمان لە مەترسیی ئەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئەگەر لە تەمەنێکی زۆردا منداڵیان ببێت هەم بۆخۆیان و هەم بۆ منداڵەکەش مەترسی هەیە. بەڵام ئەو شتە کەمتر بۆ پیاوان ڕوو دەدات.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، پیاوانیش وەک خانمان کاتژمێرێکی بایۆلۆجیکییان هەیە کەدەبێت ئاگاداری بن. ئەو منداڵانەی کە لە باوکانی بە تەمەنتر لە دایک دەبن، ئەگەری هەیە تووشی چەندین کێشەی تەندروستی ببن، لەوانە ئەگەری لە دایکبوونی پێشوەختە، کێشی کەم کاتی لە دایکبوون و کێشەکانی هەناسە کێشان. هەروەها ئەو خانمانەی کە مێردەکانیان بە تەمەنە مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشی و بە تایبەت بە شەکرەی دووگیانی زیاد دەکات.

زانیاریی ئەم توێژینەوەیە لە داتای زیاتر لە 40 ملیۆن منداڵەوە بە دەست هاتووە کە لە نێوان ساڵانی2007 بۆ 2016 لە ئەمریکا لە دایک بوون. لە توێژینەوەکەدا باوکانیان دابەش کردە سەر پێنج پۆل بۆ تەمەنی کەمتر لە 25، 25-34، 35-44، 45-54 و سەرووی 55. شیکاریی ئەم داتایە ئەوەی دەرخست تا باوکان بە تەمەنتر بن مەترسییەکان زیاترن.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved