4/11/2018 05:53 PM

جگەرەی ئەلەکترۆنیکی چییە؟ ئایا بۆ تەندروستی زیانی نییە؟

جگەرەی ئەلەکترۆنیکی یان ئی-جگەرە، جۆرێک ئامێری ئەلەکترۆنیکییە کە هەڵمێک بەرهەم دەهێنێت و ئەو هەستە بە بەکارهێنەرەکەی دەدات کە جگەرە دەکێشێت. ئەم ئامێرە زیاتر بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان بە کار دێت. ئایا ئی-جگەرە تەندروستە؟


وەڵامی پرسیارەکە سادە نییە! لە جگەرەی ئەلەکترۆنیکیدا شلەیەکی کیمیایی گەرم دەکرێت کە زۆربەی کاتەکان نیکۆتین و ماددەیەکی تێدایە بۆ بەتامکردنی ئەو هەڵمەی لێی دروست دەبێت. ئەم جگەرانە وەک جگەرەی ئاسایی لە ئەنجامی سووتاندا ماددەی لاوەکیی زیانبەخش بەرهەم ناهێنن، بۆیە سەرەڕای ئەوەی کە حەزی جگەرەکێشەکە دادەمركێنن تەندروستریشن.


هێشتا هاوڕایی تەواو لەسەر ئەوە نییە کە ئەم جگەرانە یارمەتیی جگەرەکێشەکان بدەن تاوەکوو واز لە جگەرە بهێنن، بەڵام ئەوەی دەزانرێت ئەم جۆرە جگەرە ماددەی مەترسیدار بۆ شێرپەنجەیان وەک ئارسنیک، بێنزین و فۆرمالدهاید تێدا نییە، بەڵام ئەوانیش دەتوانن ببنە هۆی زیان گەیاندن بە دڵ و سییەکان. نیگەرانییەکی دیکە ئەوەیە سەرەڕای ئەوەی ئەم جگەرانە بۆ کەسانی بە تەمەن بەرهەم هاتوون بەڵام لە نێوان مێرمنداڵ و تازە لاوەکاندا بە کار دێن کە ئەوەش جێگەی نیگەرانییە.


خاک. سەمەد کوردە











زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved