5/11/2018 04:23 PM

هۆكارەكانی تەزینی قاچمان چیە ؟

ئەگەر زەختێکی زۆر لەسەر دەمارەکانی قاچمان بێت یان گەڕانی خوێن کەم ببێتەوە، هەست دەکەین کە قاچەکانمان سڕ بوون. بەڵام، سڕبوونێکی درێژ ماوە یان سڕبوونێک کە هۆکارکەی ناڕوونە لەوانەیە نیشانەی چەندین نەخۆشیی تر بێت. لێرەدا هۆکارەکانی ئەو سڕبوونە باس دەکەین.

ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر قاچ سەر قاچ بنێن یان لەسەر ئەژنۆ دابینشن یان زەختتان بخەنە سەر پێتان قاچتان دەتەزێت. هەروەها لەبەرکردنی پانتۆڵ، گۆرەوی یان پێڵاوی تەنگ هۆکارێکی دیکەیە.

برینداری لە ڕان، قاچ یان ئەژنۆ، هەروەها برینداری لە بڕبڕەی پشتدا دەتوانێت زەخت بخاتە سەر دەمارەکان و لە ئەنجامدا قاچ و پێیەکانتان سڕ دەبن.

هەندێک کەس کە شەکرەیان هەیە، جۆرێک زیانی دەمارییان پێدەگات کە دەتوانێت ببێتە هۆی سڕبوون، تەزوو و ژان لە پێیەکاندا.

کێشەکان لە بەشی خوارەوەی پشتدا وەک شکانی دیسکی مۆرەکان دەبێتە هۆی پەستان لەو دەمارانەی دەچن بۆ قاچەکان و لە کۆتاییدا دەبنە هۆی سڕبوونی قاچ.

کۆنیشانی تونێلی تارساڵ بۆشاییەکی بچووکە لەناو ئەژنۆدا. ئەو کەسانەی کە ئەم کۆنیشانەشیان هەیە هەست بە سڕی و تەزوو و ژان لە ئەژنۆ و لاقیاندا دەکەن.



خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved