5/11/2018 04:43 PM

سێ جۆری تری خەمۆکی دۆزرانەوە

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جورناڵی راپۆرتە زانستییەکاندا بڵاو بووەتەوە، سێ جۆری تری خەمۆکی دۆزراونەتەوە. ئەمە یارمەتیمان دەدات تێبگەین کە بۆچی هەندێک لە خەمۆکییەکان بە دەرمانەکان چارەسەر نابن.


بەپێی دوایین خەمڵاندنەکان خەمۆکی لە سەرناسەری جیهاندا 300 ملیۆن کەسی کردۆتە ئەمانج. نزیکەی 60 لە سەدی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا خەمۆکییان هەیە چەندین جۆری نەگونجانیان ئەزموون کردووە و زیاد لە 30 لە سەدیان بەو دەرمانانەی ئێستا لەبەر دەستدان چارەسەر نەکراون.


لە توێژینەوەیەکی نوێدا زانایانی ژاپۆنی سێ جۆری خەمۆکییان دۆزییەوە. یەکێک لەو جۆرە نوێیانە کە بە دەرمانەکانی ئێستا چارەسەری نایەت، پەیوەندی هەیە بە پەیوەندیی ئەرکیی بەرز و ترۆمای منداڵییەوە. دوو جۆرەکەی تر تا ڕادەیەکی باش کاردانەوەیان بوو بەرامبەر دەرمانەکەن، ئەم جۆرانە پەیوەندییان بە ترۆمای منداڵییەوە نەبوو.


ئەم توێژینەوە یارمەتیی پسپۆڕان دەدات کە چۆن دەرمانەکانی خەمۆکی لەسەر بنەمای پەیوەندیی ئەرکیی مێشک و ترۆمای منداڵی دروست بکەن.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved