5/11/2018 04:46 PM

مۆدێڵی 2019 ئۆتۆمبیلی هۆندا سیڤیک

هۆندا دەیهەوێت ئۆتۆمبیلی 2018 سیڤیک نوێ بکاتەوە بۆ مۆدێلەکانی 2019. پێشتر ئەم کارە بۆ سێدان و کوپە ئەنجام درابوو و کۆمەڵێک  تایبەتمەندیی نوێیان پێ زیاد کرابوو.


ئێستا هۆندا ئۆتۆمبیلی 2019 سیڤیک هەچبەک و 2019 سیڤیک تایپ ئاڕ ئاشکرا دەکات. هەردوو مۆدێلەکە سیستمی پیشاندەر و دەنگی نوێیان هەیە.

دوگمەیەکی تایبەت بۆ بەرز کردنەوەی دەنگ و کۆنترۆڵی خێرایی فەنی ئۆتۆمبیلەکە دانراوە کە مەجالی ئەوە ئەدات تا دەنگی ئۆتۆمبیلەکە نەرم یان تووڕە و پڕ ھات و ھاوار بکرێت.


ئۆتۆمبیلی 2019 سیڤیک تایپ ئاڕ بە نرخی 35700 دۆلار دەفرۆشرێ، ئەوەش لە مۆدێلی 2018 کەمێک گرانترە کە نرخەکەی 35595 دۆلار بوو. لە دیزاینی ناوەوەی ئەم ئۆتۆمبیلەدا دوو ڕەنگی نوێ زیاد کراون کە ئەوانیش ڕەنگەکانی خۆڵەمێشی مراوری و سپین. ئەم ئۆتۆمبیلە مەکینەی 2 لیتری توربۆشارژی چوار سیلەندری بە کار دەهێنێت کە 306 ئەسپەهێز بەرهەم دەهێنێت. 


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved