خراپبوونی مه‌گێز و ماندوێتی به‌رده‌وام و كه‌مبوونه‌وه‌ی وزه و خه‌واڵوویی‌و ئاره‌زووی زۆر بۆ خواردن، نیشانه‌گه‌لێكی باون لای زۆركه‌س كه له وه‌رزی زستاندا سه‌ر هه‌ڵده‌دات و له وه‌رزی به‌هاردا نامێنێت. پسپۆڕانی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان هۆكاری ئه‌و نیشانانه ده‌گێڕنه‌وه بۆ تووشبون به‌خه‌مۆكی وه‌رزیی، كه به (خه‌مۆكیی زستانه) ناسراوه . به بۆچوونی ئه‌و پسپۆڕانه پێویست ناكات ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بن هیچ جۆره چاره‌سه‌رێك وه‌ربگرن ته‌نها له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت كه حاڵه‌ته‌كه درێژه بكێشێت و له‌و كاته‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ئه‌و جۆره خه‌مۆكییه ده‌بن باشتره سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و ڕێنمایی پێویست وه‌ربگرن. به‌گوێره‌ی ئامارێكیش ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌وروپادا توشی خه‌مۆكی زستانه ده‌بن نزیكه‌ی (9%)یه و نیشانه‌كانیشی له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕدرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و حاڵه‌ته له وڵاتانی ئه‌سكه‌ندناڤی و ئه‌ڵمانیا زۆره و له‌و وڵاتانه‌شی كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا كه‌متره. هه‌روه‌ها به‌پێی هه‌ندێك له پسپۆڕان ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و حاڵه‌ته ئاسان نییه‌و ئه‌و نائاسانییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێویستیی جیاكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ئه‌و دۆخه له دۆخی خه‌مۆكی دیكه. له‌مباره‌یه‌وه زۆربه‌ی پسپۆڕانی ده‌روونیی له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ڕووناكیی ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له چاره‌سه‌ركردنی خه‌مۆكی زستانه‌دا به پێچه‌وانه‌ی خه‌مۆكیی ئاسایی، چونكه له كاتی چاره‌سه‌ركردندا گلۆپی تایبه‌ت به‌كار ده‌هێنرێت و له هه‌ر دانیشتنێكدا كه‌سی تووشبوو بۆ ماوه‌ی (30)خوله‌ك ده‌درێته به‌ر ئه‌و گڵۆپه كه تواناكه‌ی (10) هه‌زار پله‌یه و زۆری ڕۆشنكردنه‌وه‌كه‌ش به‌پێی ئاستی خه‌مۆكییه‌كه ده‌گۆردرێت، جگه له‌وه‌ش له‌كاتی حاڵه‌ته قورسه‌كاندا كه‌سی تووشبوو پێویستی به‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی بۆ به‌كاربهێنرێت و بۆ ده‌ستكه‌وتنی باشترین ئه‌نجامیش پێویسته ئه‌و چاره‌سه‌ره له به‌یانیاندا بكرێت و باشیی ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه كه هیچ نیشانه‌یه‌كی لاوه‌كیی لێ ناكه‌وێته‌وه . پسپۆڕان ڕینمایی ده‌كه‌ن كه باشتره مرۆڤ له كاتی وه‌رزی زستاندا هه‌ندێك گۆڕانكاریی له ڕۆتینی ڕۆژانه‌یدا بكات و ئه‌وانه‌ی بۆ ماوه‌ی درێژ له ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه بۆ ماوه‌ی كه‌م كه‌م له په‌نجه‌ره‌كانیانه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه بكه‌ن و شێوه‌ی دیزاینی ماڵ و نوسینگه‌ی كاره‌كانیان بگۆڕن و ڕوناكییه‌كانی ئه‌و شوێنانه‌یان به پێی پێویست بێت. هه‌روه‌ها پسپۆڕان ئامۆژگاریی كه‌سانی تووشبوو به‌و جۆره خه‌مۆكییه ده‌كه‌ن كه باشتره له‌گه‌ڵ خه‌ڵك تێكه‌ڵ بن و له گۆشه‌گیریی دوور بكه‌ونه‌وه. یه‌كێكیش له‌و ڕاڤانه‌ی كه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌مۆكی زستانه ده‌كرێت بریتیه له گۆڕانكارییه هۆرمۆنییه‌كان له له‌شدا، له‌وانه‌ش نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی هۆرمۆنی سیرۆتۆنینه كه یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی خه‌مۆكیی، هه‌ربۆیه پسپۆرانی ده‌روونیی ده‌ڵێن» باشتره له زستاندا ئه‌و خواردنانه بخورێت كه كاربۆهیدراتی ئاڵۆزی تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هه‌رسكردن درێژ بێت و له‌ش ڕیژه‌ی شه‌كری ناو خوێن بپارێزێت و ڕیژه‌ی سیرۆتۆنین بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له دۆخێكی جێگیردا بێت. هه‌روه‌ها چالاكیی وه‌رزشیی ئاستی سیرۆتۆنین به‌رزده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ش شێوازیی سروشتین بۆ دژایه‌تی خه‌مۆكیی» . سه‌رچاوه:DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure