6/11/2018 05:32 PM

دەستکارییەکی بچووکی دی.ئێن.ئەی کاریگەریی گەورەی لەسەر چارەسەری شێرپەنجە دەبێت

دەستکارییەکی سادە لە بنەمای دی.ئێن.ئەیدا  لە هەندێک شوێنی بچوکی جینۆمدا دەریدەخات کە بۆچی تومۆرەکانی گلیۆبلاستۆما ئەوەندە کوشندەن. ئەمە دەستکەوتێکە کە توێژەران لە زانکۆی یەیل و زانکۆی کالیفۆرنیا سان دیەگۆ پێی گەیشتوون.


گلیۆبلاستۆما جۆرێک تومۆری مەترسیداری مێشکە کە توشبووانی ئەم جۆرە شێرپەنجەیە تەنیا سێ بۆ شەش مانگ زیندوو دەمێننەوە. مەترسییە سەرەکییەکە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک خانەی شێرپەنجەیی کە زۆر خۆڕاگرن لە بەرامبەر دەرمانەکاندا. گۆڕانی بنەمای A لە دی.ئێن.ئەیدا کە یەکێک لە چوار پیتە سەرەکییەکەی جەنەتیکیە کە دی.ئێن.ئەی پێکدەهێنن، بە شێوەیەکی بەرچاو لە تومۆرەکانی گلیۆبلاستۆما بە تایبەت خانە بنەڕەتییەکانی تومۆرەکەدا بینرا. 


چەند سەد بەرامبەربوونی بنەمای A لە تومۆرەکاندا کە زۆر بە دەگمەن لە شانەکانی ئاسایی مێشكدا دەبینرێت، بەو واتایەیە کە ئەم بنەمایە ئامانجێکی تایبەت دەبێت بۆ چارەسەرەکان. ئەم گۆڕانە ڕەنگە لە جۆرەکانی تری تومۆرەکانیشدا بدۆزرێنەوە و ڕێگەی نوێ بۆ چارەسەری تۆمۆرە چارەسەرنەکراوەکانی مێشک پێشنیار بکرێت.




خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved