6/11/2018 05:36 PM

چارەسەری گرووپ باشترین چارەسەرە بۆ دڵەڕاوکێ لە گەورەکاندا

بەپێی توێژینەوەیەک لە کۆڵێژی دروونناسیی زانکۆی ئاکسفۆرد، چارەسەری ڕەفتاری ناسینی بە گرووپ (CBT) باشترین چارەسەری دەروونییە بۆ دڵەڕاوکێ لە منداڵان و گەورەکاندا. 


سی.بی.تی چارەسەرێکە کە لە ڕێگەی قسەکردنەوە یارمەتی کەسەکان دەدات تاوەکوو بیرکردنەوە و ڕەفتارییان بە شێوەیەکی ئەرێنی و پۆزەتیڤ بگۆڕن. بە بەربڵاوی بۆ چارەسەری خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و نەخۆشییە دەروونییەکانی تر، بە تایبەت بۆ گەورەکان بە کار هاتووە. ئەم شێوازە یارمەتی کەسەکان دەدات کە کێشەکانیان دابەش بکەن بەسەر کێشەی بچوکتردا و لەو ڕێگەیەوە چارەسەری بەشە جیاجیاکانی کێشەکانیان بکەن.


بەپێی توێژینەوە نوێیەکە، سی.بی.تی باشترین جۆری چارەسەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی دڵەڕاوکێ و کۆنترۆڵی باردۆخەکانی پاش چارەسەر کە  لە ماوەیەکی زۆر کورتیشدا قازانجەکانی دەر دەکەون.


توێژینەوەکە 101 نموونەی نۆرینگەیی جیا لە خۆ دەگرێت کە زانیاریی 7000 بەشداربووی تێدایە، و سەرجەم شێوازەکانی چارەسەری دڵەڕاوکێی تێدا بەراورد کراوە. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە سی.بی.تی لەناو دەرمانەکان و شێوەکانی چارەسەریدا، باشترینیان بووە.




خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved