6/11/2018 05:40 PM

تەلەسکۆپی هابڵ وێنەی ڕوخسارێک لە فەزا دەگرێت

تەلەسکۆپی فەزایی هابڵی ناسا، تا ئێستا وێنەی سەیروسەمەرەی گرتوون وەک سێبەری کوندەپەپوویەکی گەردوونی یان کاسەسەر و ئێسکی مرۆڤ. ئێستا وێنەی ڕوخسارێکی سەرنجڕاکێش دەگرێت.
ئەم وێنەیە کە ڕۆژی هەینی لەسەر ماڵپەڕی ناسا بڵاو کراوەتەوە، وێنەی پێکهاتنی گەلەستێرەکانە کە وەک ڕوخسارێکی لێو بە بزە دەچێت. لە سەرووی کەوانێک لە ڕووناکی دوو گۆی زەرد دەبینرێن. 
ئەم وێنەیە وەک بەشێکە لە ئەرکی هابڵ کە ئامانجیەتی دەری بخات چۆن ئەستێرە نوێیەکان لە دایک دەبن. بۆ گرتنی ئەم وێنەیە لە کامێرای WFC3 کەڵک وەرگیراوە کە کامێرایەکە بە ڕزڵوشنی زۆر بەرزەوە و دەتوانێت  ئەو ناوچانەی ئەستێرەکان بگرێت کە خەریکی پێکهاتنن.  ئەم کامێرایە ساڵی 2009 لە لایەن ئاسمانگەڕەکانی ناساوە لەسەر تەلەسکۆپەکە دامەزراون. تایبەتمەندییەکی هەرە گرینگی ئەم کامێرایە ئەوەیە کە لە شەبەنگی ئەلەکترۆموگناتیسیدا لە سەروو بنەوشەوە تا ڕووناکیی شیاوی بینین دەتوانێت وێنە بگرێت.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved