7/11/2018 04:23 PM

گەڵابەیەکی بچووک و سەرسووڕهێنەری ڕووسیکە دەتوانێت بە هەر شوێنێکدا بڕوات.

ناوی ئەم ئامیرە Sherp ATVیە و دەتوانێت هەم بە وشکانیدا و هەم بە ناو ئاودا بڕوات. 


 تایەکانی بۆخۆیان هەڵدەئاوسێن تاوەکوو بە هەر جێگەیەکدا بڕوات، ئەگەرچی بە خێراییەکی کەمی 25 مایل لە کاتژمێریشدا بێت. ئەم گەڵابە بچووکە بە گشت شوێنێکدا دەڕوات کە تا ئێستا مرۆڤ نەتوانیوە پێیدا بڕوات و نرخەکەشی تەنیا 65 هەزار دۆلارە. 


Sherp ATV درێژییەکەی 11 پێیە و دەتوانێت بەسەر بەربەستی 27.5 ئینچیدا باز بدات. لە مەکینەیەکی 15.3 گاڵۆنی دیزڵی کەڵک وەردەگرێت کە 44 ئەسپەهێز بەرهەم دەهێنێت. کێشەکەی 2855 پاوندە و لەسەر زەوی خێراییەکەی دەگاتە 27.9 مایل لە کاتژمێرێکدا و لە ناو ئاودا دەگاتە 3.7 مایل لە کاتژمێردا.


بیرۆکەی سەرەکیی شێرپ بەکارهێنانی 4 تایەیە بە پەستانی کەمەوە کە  ئەمە لە هەر تایبەتمەندییەکی تری بەرچاوترە، کابینی شێرپ جێگەی دوو کەس دەبێتەوە. 


خاک. سەمەد کوردە 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved