7/11/2018 04:26 PM

كزانەوە لەکاتی میزکردندا، هۆکارەکان و چارەسەر

لەوانەیە بۆ زۆر کەس ڕوویدابێت کە کاتی میزکردن هەستی بە ناڕەحەتی کردبێ، بەڵام هەستکردن بە ئێش و كزانەوە  لەکاتی میزکردندا لەوانەیە نیشانەی "دیسۆرنیا" یان گران میزکردن بێت.
ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی ئێش، سووتانەوە و ناڕەحەتی لەناو بۆریی میزکردن یان دەوروبەری ئەندامەکانی زاوزێ. لەوانەشە هەندێک جار لەشتان گەرم دابێت.

گران میزکردن بۆخۆی نەخۆشی نییە بەڵام لەوانەیە نیشانەی نەخۆشیی تر بێت. ئەم حاڵەتە لە ژنان و پیاوانی 18 بۆ 50 ساڵدا باوە و لە ژناندا زیاترە.

سەرەکیترین هۆکاری ئێش لە کاتی میزکردندا لە ژناندا هەوکردنە بە هۆی باکتریاکان لە بۆریی میزکردندا. لە پیاوانیشدا هەوکردنی بۆری میز و هەندێک جۆری پرۆستات ئەم کێشەیە دروست دەکەن. وەکوو هۆکاری تر دەکرێ ئاماژە بکرێت بە: بەردی گورچیلە، هەوکردنی گورچیلە، تامێسک لە ئەندامی زاوزێدا، نەخۆشییە گوازراوەکان لە ڕێگەی سێکسەوە، و هەوکردنی زێیە.

چەند دانە لە چارەسەرەکان بریتین لە ئاوخواردنەوەی زۆر، دانانی شتی گەرم لەسەر شوێنی ئێشەکە، خواردنەوەی سرکەی سێو، سۆدای نانکردن، خواردنی ماست، خواردنی لیمۆ، خواردنی زەنجەفیڵ، خەیار، شمڵی، دەنکی گشنیز.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved