7/11/2018 04:39 PM

چۆن بزانم سەرمام بووە یان سینووزیتم هەیە؟

سەرمابوون دەبێتە هۆی لووت گیران و ئاوی لووت و هەستی هاتنەخوارەوە ئاوی لووت. ئەم نیشانانە بۆ هەوکردنی سینووسیش ڕاستن، چۆن بزانین کە هۆکار کام یەک لەم دووانەیە؟
زیاتر لە سەد جۆر ڤایرۆس دەتوانن ببنە هۆی سەرمابوون. ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە لەسەر کۆئەندامی هەناسەکێشان کاریگەری دادەنێت. لە کاتی پژمین یان کۆکە ڤایرۆسەکان دەچنە ناو هەوا یان کەسی توشبوو دەست لە شوێنێک دەدات و ڤایرۆسەکان بەجێ دێڵێت. 


سینووسەکان بەو بۆشاییە دەوترێن کە بە هەوا پڕ کراونەتەوە و لە پشتەوەی لووتدان. سەرمابوون دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی سینووسەکان کە پێی دەوترێ سینووزیت. کاتێک سینووسەکان دەکرێنەوە؛ هەوا، بەڵغەم یان بەکتریاکان دەچنە ناوەوە و لەوێدا دەمێننەوە.


زۆربەی نیشانەکانی ئەم دوو نەخۆشییە وەک یەکن، جیاوازیی سەرەکی ماوەی مانەوەی نیشانەکانە. سەرمابوون دوای 5 تا 10 ڕۆژ نیشانەکانی نامێنن بەڵام سینووزیت نیشانەکانی 4 حەوتوو و تەنانەت جاری وایە بۆ زیاتر لە 3 مانگیش دەمێننەوە.


نیشانەکانی سەرمابوون بریتین لە: لووتگیران، ئاوی لووت، کۆکە، تاولەرزی کەم، خوورانی کەمی جەستە.


نیشانەکانی سینووزیت بریتین لە: لووتگیران، ژانەسەر لە پشت چاوەکان، ژان لە ناوچاوان، ئاوی زۆر زەرد یان سەوزی لووت، کۆکە، ئێش لە مەڵاشووی سەروو و ددانەکان، تاولەرز، هیلاکی و هەناسەکێشانی نائاسایی.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved