8/11/2018 04:57 PM

کاریگەریی جەنەتیک لەسەر ماوەی تەمەن

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ لەسەر درەختی بنەماڵەی، 400 ملیۆن کەس ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە جەنەتیک کاریگەرییەکی زۆر کەمی لەسەر درێژیی تەمەن هەیە، ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات کە 90 لە سەدی درێژیی تەمەنی مرۆڤ بە هۆی شێوازی ژیان و ژینگەی دەوروبەرییەوەیەتی و تەنیا 10 لە سەدی بە هۆی جەنەتیکەوەیە.


لە توێژینەوەکەدا دەرکەوت کە درێژیی تەمەنی ژن و مێردەکان، هەروەها خوشک و براکان زۆر لە یەک نزیکە، ئەمە ش ڕەنگە بە هۆی ئەوە بێت کە ئەو کەسانەی پێکەوە دەژێین شێوازی ژیان و خواردنەکانیان وەک یەک بێت.


ئەم گرووپە توێژینەوەییە بەپێی ئامار و مۆدێلی بیرکاری تێگەیشتن کە کاریگەریی جەنەتیک لەسەر درێژیی تەمەن لە نێوان خوشک و براکان و ئامۆزاکاندا ئەوپەڕی 20 تا 30 لەسەد و ئەم ژمارەیە بۆ خزمی دوورتر و ڕەگەزی بەرامبەر نزیکەی 15 لە سەدە.
لەم بارەیەوە، دەیڤید میڵزێر مامۆستای زانکۆی ئێکستری بریتانیا لەم بارەوە وتی "ئێمە خەریکین سەرەداوی نوێ لەسەر پیری و چۆنیەتیی پیربوون دەدۆزینەوە."


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved