8/11/2018 04:59 PM

10 هەنگاو بۆ ئەوەی مناڵەکەتان بڕوابەخۆ بێت

بڕوابەخۆیی مرۆڤەکان پەیوەندی بەوەوە هەیە کە چەندە خۆمان لە بەرامبەر کێشەکاندا بەتوانا دەزانین. مناڵێکی بڕوابەخۆ پێویستی بەوەیە ڕوانگەیەکی پۆزەتیڤ و واقعی لەسەر خۆی و تواناکانی هەبێت. دە ڕێگە بۆ ئەوەی کە مناڵەکەتان بڕوای بە خۆیی هەبێت ئەمانەن:
1.مناڵەکەتان خۆش بهەوێت: خۆشەویستیی بێمەرج دەبێتە هۆی دامەزرانی بناخەیەکی بەهێز بۆ بڕوابەخۆیی.
2.هەر کات پێویست بوو مناڵەکەتان خەڵات بکەن: ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی مناڵەکانتان بەپێی بیرکردنەوەی ئێوە دەستکەوت و تواناییەکانی هەڵسەنگێنێت. 
3.یارمەتیی مناڵەکاتان بدەن تا ئامانجی واقعبینانە دیاری بکەن بۆ خۆیان
4.فێریان بکەن کە خۆیان خۆش بهەوێت و بە زمانێکی پۆزەتیڤ لەگەڵ خۆیاندا قسە بکەن.
5.فێریان بکەن خۆڕاگر بن، هیچ کەس لە هەموو شت و لە هەموو کاتێکدا سەرکەوتوو نییە. شکست و پاشەکشە هەیە، ئەوەی کە کرینگە خۆڕاگرییە.
6.فێریان بکەن سەربەخۆ بن و شتی نوێ ئەزموون بکەن و ترسی شکستیان لە ئەزموونە نوێیەکاندا نەبێت.
7.هانیان بدەن بۆ وەرزش و چالاکیی جەستەیی تر.
8.لە شوێن کەوتنی حەزەکانیاندا یارمەتیدەر و پشتیوانیان بن.
9.کۆمەڵێک یاسا و ڕێسایان بۆ دانێن،  مناڵەکان ئەو کاتەی کە دەزانن دەبێت چی بکەن و چاوەڕێی چی بن بڕوابەخۆییان زیاترە.
10.فێریان بکەن کە چۆن پەیوەندی ساز بکەن. ئەو مناڵانەی کە لە پەیوەندیدا باشترن بڕوابەخۆترن.




خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved