8/11/2018 05:02 PM

مەکبۆکە نوێیەکانی ئەپڵ چۆن ڕێگری دەکەن لە سیخوڕی؟

مەکبۆکە نوێیەکانی ئەپڵ تایبەتمەندییەکانیان هەیە کە ڕێگەی هەکێرەکان بۆ گوێهەڵخستن و سیخوڕی کردن لە ڕێگەی مایکرۆفۆنەوە سەخت دەکاتەوە. 


لە دوایین مۆدێلەکانی مەکبۆکدا واتە لە مەکبۆک پرۆ و مەکبۆک ئەیردا، چیپێکی پاراستن بە ناوی T2 دامەزراوە، کاری ئەم چیپە پارێزگارییە لە کلیلەکانی نێهنینووسی (encryption)، هارد، زانیاریی جێپەنجە و بووت کردنی ئەمنی سیستمەکە.


چیپەکە ڕەقەئامێرێکی لەگەڵە، کاتێک کە لەپتۆپەکە دادەخرێت میکرۆفۆنەکە بە شێوەی فیزیکی پەیوەندی لەگەڵ لەپتۆپەکە دەپچڕێت و بەم شێوەیە ڕێگە دەگیرێت لەوەی کە میکرۆفۆن بۆ گوێهەڵخستن و تۆمارکردنی دەنگ بە کار بهێنرێت. ئەم پچڕانی پەیوەندییە ڕێگری دەکات لەوەی هەر نەرمامێرێک لەسەر سیستمی کارپێکردنی مەک یان لەسەر خودی چیپی T2 بتوانێت دەنگ تۆمار بکات.


پەیوەندیی کامێراکە ناپچڕێت، چونکە کاتێک بە تەواوەتی لەپتۆپکە دادەخرێت ئیتر کامێراکە شتێک نابینێت تا فیلمی لێ هەڵگرێت.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved