10/11/2018 09:37 AM

گیرانی دەمارەکان و جەڵتەی مێشک و دڵ

ئاسێرۆکلێرۆزس یان گیرانی بۆرییە خوێنبەرەکان حاڵەتێکە کە خوێنبەرەکان بە هۆی دروستبوونی تەختەی چەوری بە دیوارەکانیانەوە، تەسک و ڕەق دەبن. ئەم نەخۆشییە دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە سووڕی خوێن لە لەشدا و زۆر مەترسی لێدەکەنەوە.


لە گەورەکاندا یەکەم نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە  بە دەرکەوتنی هێڵێک لە خانە سپییەکانی خوێن لەسەر دیواری خوێنبەرەکە دەردەکەوێت. زۆربەی کات هیچ نیشانەیەک دەرناکەوێت تاوەکوو ئەو تەختە چەورییانە دروست دەبن یان گەڕانی خوێن زۆر سنووردار دەبێت. نیشانەکانی ئەم کێشەیە لە چەند جۆر خوێنبەردا بەم شێوەیە:
گەورە خوێنبەری مل، خوێن بۆ مێشک دابین دەکات و کەمیی خوێن لە مێشکدا دەبێتە هۆی جەڵتەی مێشک. کەسەکە لەوانەیە ئەم نیشانانەی هەبن: لاوازی، کێشەی هەناسەکێشان، ژانەسەر، بێهەستبوونی دەمووچاو، ئیفلیجی.


خوێنبەری کۆرۆنری، بەرپرسی گەیاندنی خوێنە بە دڵ و کەمبوونەوەی خوێنی دڵ دەتوانێت ببێتە هۆی وەستانی دڵ. نیشانەکانی بریتین لە: ڕشانەوە، دڵەڕاوکێی زۆر، ئێشی سنگ، کۆکە، لەهۆشچوون.


خوێنبەری گورچیلەیی، خوێن بۆ گورچیلەکان دابین دەکات. ئەگەر خوێنی گورچیلەکان کەم بێتەوە دەتواێیت نەخۆشیی درێژماوەی گورچیلەکانی لێ بکەوێتەوە. نیشانەکانی ئەم حاڵەتە بریتین لە: لەدەستچوونی ئیشتیا، هەڵاوسانی دەست و قاچەکان، کێشە لە تەرکیزکردندا.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved