10/11/2018 10:00 AM

لە بریتانیا ئێستاش 7000 ماڵ سەیری تەلەفزیۆنی ڕەش و سپی دەکەن

50 ساڵ دوای هاتنی تەلەفزیۆنی ملەوەن، هێشتا 7000 ماڵ لە بریتانیا تەلەفزیۆنی ڕەش و سپی سەیر دەکەن. لەندەن زۆرترین ژمارەی ئەم تەلەفزیۆنانەی تێدایە. 

یەکەم بەرنامەی ملەوەن لەسەر بی.بی.سی دوو لە ساڵی 1967 بڵاو کرایەوە کە ئەویش تۆرنۆمێنتی تێنیسی ویمێڵذۆن بوو. لەو کاتەوە تا ئێستا ڕێژەی بەکارهێنانی تەلەفزیۆنی ڕەش و سپی ڕووی لە کەمبوون کردووە. ساڵی 2000 ژمارەی تەلەفزیۆنە ڕەش و سپییەکان 212,000 دانە بووە. ئەو ژمارە لە ساڵی 2003 دا کەم بووەتەوە بۆ 93,000 دانە و لە ساڵی 2015دا دابەزیوە بۆ کەمتر لە 10,000 دانە.

لە بریتانیادا بۆ سەیرکردنی تەلەفزیۆن دەبێت مۆڵەتنامەت هەبێت. گرینگ نییە کە بە تەلەفزیۆنێکی ڕەش و سپی سەیری ئەو بەرنامە دەکەیت یان بە تەلەفزیۆنی ملەوەن یان بە تەبلێت.ئەو مۆڵەتنامەیە پێویستە بۆ سەیرکردن و تۆمارکردنی بەرنامەکان کە بڵاو دەبنەوە. ژمارەی ئەو تەلەفزیۆنە ڕەش و سپییانەش لە ڕێگەی پێدانی مۆڵەتنامەکانەوە زانراوە.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved