10/11/2018 03:35 PM

دیوانی فەریدون عەبدول بەرزنجی

 

بەم دواییە دكتۆر فەریەیدون عەبدول بەرزنجی، بە دیزاینێكی نوێیەو بەرهەمێكی شعری بڵاو كردۆتەوە كە كۆی بەرهەمە شعریەكانیەتی.

دكتۆر فەریدون عەبدول بەرزنجی كەمامۆستای بەشی كوردی زانكۆی سلێمانیشە لە پێشەكی ئەم دیوانە نوێیەدا نووسیویەتی:
شیعرەكانی دوو توێی ئەم دیوانە بەرهەمی نزیكەی چل و پێنچ ساڵن، بە ژمارە كەمن، بەڵام هەرگیز نەم ویستووە هەرچیەكم شعیر بۆ هاتبێ یان نووسیبێ لە دیواندا بڵاویان بكەمەوە، بۆیە بێ گومان ئەمانە سەرجەمی شیعرەكانم نین، بە ڵكو بریتین لەو شیعرانەی لە (نیگای حەزێكی ئاوارە-1997) و (ڕۆژان ئەڕواو تۆ هەر خۆشەویستی منی1983) و (كەبیر لە تۆ ئەكەمەوە 1998)دا هەن، دواتر لە ساڵی 2004 بەناوی (بەرگی یەكەمی دیوانی فەریدون عەبدول بەرزنجی).
جگە لەو شیعرانەی ئەم دیوانە كۆمەڵێ شیعری تێدایە كە لە دیوان، یان كۆمەڵە شیعرەكاندا پێشتر بڵاونەكراوەتەوە.
دكتۆر فەریدون عەبدول بەرزنجی داوا لە هونەرمەندانیش دەكات ئەوانەی دەیانەوێت ئەم شعرانە بكەنە گۆرانی پێشتر ئاگاداری بكەنەوە چونكە زۆر جار داوای چەند ساڵێك بەوە دەزانم كە شعرێكم یان زیاتر كراون بە گۆرانی و بەڕێكەوت لە میدیاكانەوە گوێم لێبووە.
خاك






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved