10/11/2018 03:42 PM

چاپکراوی نوێ

پرۆژەی ڕۆشنبیریی گوڵیار لەمەراسیمێکی تایبەتدا (١٥)کتێبی نوێی بڵاوکردەوە ئەم پرۆژەیە لەسەرەتای دروستبونییەوە هەتائێستا چەندین کاروچالاکی نوێی ئەنجامداوە، ئەم پرۆژەیە لەلایەن هەریەکە لەنوسەران  جەبار عوسمان و هێمن بەرزنجی بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەڕێوە دەبرێت.
کارەکانی ئەم پرۆژەیە بەهاوکاری سپۆنسەر و ئەو کەسانە دەکرێت کەهاوکاری بواری ڕۆشنبیرییەکان دەکەن. جەبار عوسمان سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆژەی گوڵیار بەخاکی ڕاگەیاند:گوڵیار پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیرییه و زیاتر گرنگیی به چاپکرن و ناساندنی دەقی نوسەرەکانی کورد بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی دەدات،ئەو کتێبانەی چاپ دەکرێن تایبەتن بە بواری ئەدەبی وەک شیعر و چیرۆک و ڕۆمان و لێکۆڵینەوه و بابەتی فەلسەفی و ئەفسانەییەکان.
وتیشی:بڵاوبونەوەی ئەم کتێبانە بەسپۆنسەری گروپی قەیوان، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەر ٢٧کتێبمان ئامادەیە بۆ چاپ و لەئیستادا ١٥یان بڵاوبونەتەوە نرخی کتێبەکانیش گونجاون لەگەڵ ئەم دۆخه ئابورییەی ئێستادا و لەسەدا ٢٠ داشکاندنمان بۆ کردوون.لەگەڵ کردنەوەی ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەندا لەشاری سلێمانی پرۆژەی گوڵیار کتێبەکانی خۆی بڵاوکردەوە

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved