رۆژی پێنج شەممە 8/11/2018 ناوەندێکی نوێی رۆشنبیریی لە شاری سلێمانی بکرێتەوە، کە پێکهاتووە لە کتێبخانەیەک و هۆڵی کۆڕ و سیمینار و قاوەخانە و دەزگای چاپ. ئارام سدیق بەڕێوەبەری چالاکییەکانی ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند ئەوەی خستەڕوو، کە ناوەندی ڕەهەند لە کتێبخانەیەک و قاوەخانەیەک و دەزگایەکی چاپ و بڵاوکردنەوە پێکهاتووە و لە بەرنامەیدایە زنجیرەیەک چالاکی ڕۆشنبیریی جۆراوجۆر بە ئەنجام بگەیەنێت. ئارام باسی بەوەش کرد ئەو کارانەی کە ناوەندەکانی دیکە نەیانکردووە ئەوان دەیکەن و هەوڵ دەدەن کار لەسەر رۆشنبیریی نووسین و خوێندنەوە و بە کولتوورکردنی خوێندنەوە بکەن. گوتیشی: ئەمە بێجگە لەوەی لە دەزگا چاپەکەدا تەنها گرنگی بە ڕۆمان و بابەتی فیکریی دەدەین و لە ئێستا خەریکی ئامادەکردنی بەرنامەی کاری دەزگا چاپەکەین. لە کۆتایی قسەکانیشیدا ئەوەی خستەڕوو کە ناوەندی رۆشنبیریی ڕەهەند، ناوەندێکی ئەهلی ڕۆشنبیرییە بنکەی سەرەکی لە شاری سلێمانییە و دەخوازێت لق لە ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش بکاتەوە. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure