11/11/2018 03:46 PM

شوان ڕەباتی لە پرۆژەیەکی نوێدا

 

ناوەندی ٧ رەنگە بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری سلێمانی و سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان - لقی سلێمانی پێشانگەی تایبەتی پەیكەرساز (شوان ڕەباتی) هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی کردەوە ئەم ئەزموونەی هونەرمەند وەكو هەموو جارەكانی تر كاری لەسەر دار بە ئەندازەی جیاوازو تەكنیكی نوێ كردووە، لەم پیشانگەیەدا هونەرمەند ٢٩ كاری نوێی نمایش کرد و بۆماوەی ٤ رۆژ بەردەوام بوو.
لە لێدوانێکی تایبەتدا هونەرمەندی پەیکەرساز شوان ڕەباتی بەسایتی خاکی وت:ئەم پێشانگایە ئەزموونی ٢٣ساڵ کارکردنی منە لەم بوارەدا،ئەم کارانەش ستایلی تایبەتی کارکردنی خۆمە و بەرهەمی ٢٠١٧ بۆ٢٠١٨ لەم کارەدا ماتریاڵی داروکانزام هەڵبژاردووە
لەم کارەی هونەرمەند شوان ڕەباتی ستایلێکی کوردی تێکەڵ بەکارەکە کراوە وەک ئامێرە کۆنەکانی کوردی و ئەو پایە کۆنانەی پێشتر لە مەڵکەندی و سابونکاران بەکارهێنراون ، ئەو پێی وایە ئاوڕدانەوە لە مێژوو ڕەسەنایەتی کوردی لەکاری هونەریدا گرنگە و جۆرێکە لەتازەگەری لە فۆرمێکی نوێدا.
وتیشی: ئەگەرپاڵپشتی بکرێین نمایشی کارەکە لەچوارچێوەی سلێمانی دا نابێت و دەچێتە ناوچەکانی دیکەونەرمەندی شوان رەباتی، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواوکردووە، لە چەندین پێشانگای تایبەت و هاوبەش لەناوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەرهەمەکانی نمایشکردووە.

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved