11/11/2018 10:13 PM

پشکنینی بەردەوام، 60 لە سەد مەترسیی مردن بە شێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە

ئەو ژنانەی کە پشکنینی مەمک دەکەن، شانسی دەرمانیان زۆر زیاترە لەوانەی کە پشکنین ناکەن. لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر زانیاریی 50,000 ژن ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە ئەو ژنانەی کە بە ڕێکوپێکی پشکنینی مەمکیان کردووە 60 لە سەد  مەترسیی مردنیان بەو نەخۆشییە لە دە ساڵی یەکەمی دوای دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە کەمتر بووە. هەروەها 47 لە سەد مەترسیی مردنیان دوای بیست ساڵ لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە کەمتر بووە لەو کەسانەی کە پشکنینیان نەکردووە.
توێژەران دەڵێن دەستنیشانکردنی شێرپەنجە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا، هەلی ئەوە دەڕەخسێنێت کە باشتر چارەسەر بکرێت.


لە وڵاتێکی وەکوو بریتانیا پشکنینی مامۆگرافی بە هەموو خانمانی تەمەنی 50 بۆ 70 ساڵ پێشنیار دەکرێت، بە شێوەی مامناوەندی 70 لە سەدی خانمان لەو بەرنامەیەدا بەشداریی دەکەن، هەرچەند ڕێژەی بەشدارییەکە لە ناوچە هەژارەکان و گەڕەکە هەژارنشینەکاندا کەمترە.


لەم توێژینەوەیەدا، زانیاریی 52438 خانمی تەمەنی 40 بۆ 69 ساڵ، توێژینەوەی لەسەر کرا کە لە ماوەی 39 ساڵدا و لە 1977 بۆ 2015 کۆ کراوەتەوە.


خاک. سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved