11/11/2018 10:15 PM

لە کاتی سکچووندا چی بخۆین؟

سکچوونی کاتی شتێکی ئاساییە. زۆربەی خەڵکی  لە ساڵێکدا بۆ جارێک یا دوو جار تووشی سکچوون دەبن کە دوای چەند ڕۆژێک چاک دەبنەوە. بە گشتی سکچوون زیاتر لە 3 ڕۆژ درێژە ناکێشێت. شێوازی خواردن کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سکچوون هەیە. هەندێک خواردن باشتری دەکەن و هەندێک خواردن زۆر خراپتری ئەکەن.
کام خواردن بخۆین؟


بۆ چاکبوونەوەی سکچوون خواردنی توند کە بەهاراتی زۆرە مەیخۆن. خواردنی سادە بخۆن کە هەرسکردنی سادەترە و هەندێک ئاوی ناو پیسایی هەڵدەمژێت.
خواردنە ئاساییەکان
-دانەوێڵە گەرمەکان وەک جۆ، گەنم، شیربرنج
-مۆز
-پەتاتە
-برنجی سادە
-نان
-پەتاتەی کوڵاو
ئەم خواردنانە بۆ ڕۆژی یەکەم زۆر یارمەتیدەر دەبن و دەکرێت چەند ژەمی بچووکیان لێ بخۆن تا ڕێگری بکەن لەوەی کە کۆئەندامی هەرسکردن چالاکیی زۆر ئەنجام بدات.
پرۆبیۆتیکەکان وەک ماست و کەفیر لە هەندێک حاڵەتدا باشن، بەڵام لە هەندێک حاڵەتیشدا خراپن.


چی بخۆینەوە؟
دەبێت بە درێژایی ڕۆژ ئاو بخۆنەوە، ئاو ڕێگە لە دی هایدرەیت بوونی لەش دەگرێت و یارمەتیی دەرچوونی ماددە ژاراوییەکانی ناو لەش دەدات.


خاک. سەمەد کوردە 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved